نووسه‌رێكی كورد: جاش په‌رله‌مانتاره‌كانی كورد داوا ده‌كه‌ن هه‌رێم دۆسیه‌ی نه‌وت راده‌ست بكات، بەڵام ھەر ئەم عێراقە پارەی كەسوكاری 3 كوڕە شەھیدەكەی دایكە ئایشێ و شێركۆ فاتیح و حسێن مەنسوور نەدات

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو هه‌رێمی كوردستان به‌ ئامانجی رێككه‌وتن له‌ باره‌ی پرسه‌ داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ شاندێكیان به‌ سه‌ركردایه‌تی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نارده‌ به‌غدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تای كراوه‌، به‌ڵام نووسه‌رێكی كورد ده‌نوسێت ئه‌وو به‌غدایه‌ی هه‌موو مانگ میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن مووچه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن، كه‌چی مووچه‌ی كه‌س و كاری سێ كوڕه‌ شه‌هیده‌كه‌ی دایكه‌ ئایشێ و  شێركۆ فاتیح و حسێن مه‌نسور ناده‌ن.

جه‌مال عه‌بدوڵڵا نووسه‌ر و چاودێری سیاسی له‌ وتارێكدا نووسیویه‌تی سەرنج لەو عێراقە بدەن كە تێیدا حەشدی شەعبی 243 ھێندەی پێشمەرگە پارەی عێراقی بۆ تەرخان دەكرێت، كەچی ھەندێك لە جاش پەرلەمانتارەكانی خۆمان داوای ئەوە لە ھەرێمی كوردستان دەكەن كە ورد و درشتی دۆسێی نەوت و ورد و درشتی داھاتی ھەرێمی كوردستان ڕادەستی بەغدا بكرێت و بەغداش لەم داھاتە 243 ئەوەندەی پێشمەرگە بۆ حەشدی شەعبی تەرخان بكات و ئینجاش شاییستە داراییەكانی پێشمەرگەش نەنێرێت، بەڵام ھەموو گرووپەكانی حەشدی شەعبی بە گرووپی عەسائیبی ئەھلی حەقیشەوە، مانگانە و لە كاتی خۆیدا مووچەی خۆیان وەربگرن.

هه‌رونه‌ها ئه‌و نووسه‌ره‌ نووشیویه‌تیشی: سەرنج لەو عێراقە بدەن كە بەشێكی پارە و توانا داراییەكانی بۆعەسائیبی ئەھلی حەق تەرخان دەكات كە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا خستوویەتیە ناو لیستی گرووپە تیرۆریستیەكانەوە، كەچی ھەر ئەم عێراقە شایستەی پێشمەرگە لە دارایی و چەك دەبڕێت كە شەڕی تیرۆریستانی كردووە و دەكات و ئینجاش جاش پەرلەمانتارەكانی ناو خۆمان و ھەندێك لە بەردەست و دەڵاڵەكانیان لەناو ڕاگەیاندنەكانیان، داوای ئەوە لە ھەرێمی كوردستان دەكەن كە وردو درشتی دۆسێی نەوت و ورد و درشتی داھاتی ھەرێمی كوردستان ڕادەستی بەغدا بكرێت بۆ ئەوەی لەم داھاتەش بەشێكی بدرێتە گرووپە تیرۆریستییەكان، بەڵام ھەر ئەم عێراقە پارەی كەسوكاری 3 كوڕە شەھیدەكەی دایكە ئایشێ و شێركۆ فاتیح و حسێن مەنسوور نەدات! جا سەیری ئەو لوتكەی بێڕەوشتیە سیاسییە بكەن.

Back to top button