ئاشکرابوونی ڤیزادانی ئێران بە چەند سەرکردەکانی رێکخراوی تیرۆریستی تاڵیبان

ئاشکرابوونی وێنەیەک لە پاسپۆرتی سەرکردەیەکی تاڵیبان کە ڤیزەی ئێرانی بەسەرەوەیە دەیسەلمێنێت کە ئێران پشتیوانی ئەم گرووپە دەکات، “محمد ولی” سەرکردەیەکی ناسراوی تاڵیبانە کە پاسپۆرتەکەی ڤیزەی ئێرانی بەسەرەوەیە و ئێران بێجگە پشتیوانی سەربازیی و ماڵی، پشتیوانی سیاسی و نێودەوڵەتیش لەم گروپە دەکات.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لەساڵی ١٩٩٨ کە تاڵیبان دەستیگرت بەسەر مەزارشەریفدا ٨ دیپلۆماتی ئێرانی و ڕۆژنامەنووسێکی ئێرانی بەدەستی هێزەکانی تاڵیبان کوژران و ئێران هەڕەشەی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی تاڵیبان کرد و هێزی بردە سنووری ئەفغانستان بەڵام ئێستا ئێران و تاڵیبان دژی دەوڵەتی ئەفغانستان هاوکاریی یەکتر دەکەن.

ئەوەی شایەنی باسە، مانگی رابردوو هەواڵگری ئەمریکا بڵاویکردەوە ئێران پارەی داوە بە تاڵیبان بۆ هێرشکردنەسەر هێزەکانمان، کە لە شەش هێرشدا کە ساڵی رابردوودا لەلایەن رێکخراوی چەکداری تاڵیبانەوە بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا ئەنجام درا، ئێران پارەی بەخشیوە بە چەکدارانی تاڵیبان، یەکێک لەو هێرشانەش تەقینەوە خۆکوژییەکەی تاڵیبیان بوو، کە لە مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی ساڵی رابردوودا ئەنجام درا، کە بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی مەدەنی کوژران و 70 کەسی دیکەش بریندار بوون.

Back to top button