وەزارەتی تەندروستی بۆ ڕێگری لە جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد

 

بە پێی نووسراوێک کە واژووی د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە ، 3 بڕیار بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دەرچووە .

ئەو نووسراوە فەرمەییە ئاراستەی بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستی کراوە لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەرین و  کۆیە تەیدا  هاتووە

بەپێی نووسراوێک، کە واژۆی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لەسەرە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی تەندروستیی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەلەبجە، گەرمیان، راپەڕین و کۆیە کراوە، وەزیری تەندروستی چەند بڕیارێکی داوە.

– پشکنینی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا بۆ ئەو هاووڵاتییانەی لە وڵاتانی بەریتانیا، باشووری ئەفریقیا، ئوسترالیا، دانیمارک، هۆڵەندا، بەلجیکا، ئێران، یابان و یۆنان لە دەروازە سنوورییەکان یان لە فڕۆکەخانەکان، دەگەڕێنەوە.

 

– پڕکردنەوەی بەڵێننامە بەو کەسانە و کەرەنتینکردن و چاودێریکردنیان

 

– دوای هەشت رۆژ لە کەرەنتینکردنیان، دووبارە ئەنجامدانەوەی پشکنین بۆیان.

Back to top button