له هه‌ولێر كه‌سێك به چه‌ك 10 هه‌زار دۆڵار له هاووڵاتیه‌ك ده‌ستێنێت و پۆلیس ده‌ستگیری كرد

دواى ئه‌وه‌ی كه‌سێك به زه‌بری چه‌ك 10 هه‌زار دۆلار له هاووڵاتیه‌ك ده‌ستێنێت، پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یێنێت كه ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر كرا‌و و دانی به تاوانه‌كه‌ی داناوه،،
بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە “بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر نووسینگەی باكوور دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییەكەوە ئاگادار كرانەوە كە بە زەبری چەك بڕی 10 هەزار دۆلاری لێ سەندراوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد كرد، پاش بەدواداچوونێكی چڕ و بەدەستهێنانی زانیاری، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ج.ا.ش) بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی ڕێگری، دەستگیر کرد” .
هه‌روه‌ها له به‌شێگی دیكه‌ی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی هه‌ولێردا هاتووه، تۆمەتباری ناوبراو، دانی بە تاوانەكەیدا ناوە، بەو هۆیەشەوە لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخراوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (442) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە .