وەزیری وزەی ئیسرائیل : جەواد زەریف درۆ دەکات

 

لە دوای ئەوەی محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ، ئەمریکا لە پیلانێکی ئئیسرائیل ئاگادار دەکاتەوە کە گۆیا ئیسرائیل بە نیازە لە ساڵرۆژی کوشتنی قاسم سولەیمانی بە کردەوەیەکی تیرۆریستی ،  ئەمریکا تووشی شەڕ بکات لە گەڵ ئێران ، وەزیرێکی ئیسرائیل وڵامی وەزیری دەرەوەی ئێران دەداتەوە .

ئورشەلیم پۆست لە زمان یوڤاڵ ستینیتز ” وەزیری وزەی ئیسرائیلەوە بڵاوی دەکاتەوە ، جەواد زەریف قسەکانی بێنمەما و پووچن ، بۆیەش زۆرتر لە وڕێنە دەچێت تا ئاشکرا کردنی پیلانێکی ئیسرائیل .

هاوکات ئەو وەزیرەی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کردووە ، قسەکانی زەریف جۆرێک بۆ هاندانی ترەمپە دژی ئیسرائیل و پەرە پێدان بە ئاژاوەکانی ناوچەیی

ش ، ب

Back to top button