پنتاگۆن : پاپۆڕی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا بە هۆی هەڕەشەکانی ئێران لە چوونەدەرەوە لە کەنداو پاشگەز دەبێتەوە

 

لە دوای ئەوەی هەواڵی پاشەکشەی پاپۆری فڕۆکە هەڵگری ( نیمیتز ) ی ئەمریکی لە کەنداو ڕاگەیاندراوە جیهانیەکانی تەنی ، ئێران کەوتە هەڕەشە کردن لە ئەمریکا .

لە دوای هەڕەشەکانی ئێران بە تایبەت لە ساڵرۆژی کوشتنی قاسم سلێمانی ، پنتاگۆن لەو بڕیارە پەشیمان دەبێتەوەو پاپۆڕەکە لە کەنداو دا جێگیر دەکاتەوە .

هاوکات نیۆرک تایمز لە زمان بەرپرسانی باڵای ئەمریکا نووسی ، بڕیاری چوونەدەرەوەی پاپۆڕی ئەمریکی لە کەنداو بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچە بووە ، بۆ ئەوەی لەو چەند هەفتەدا کە دەسەڵاتی ترەمپ بەرەوە کۆتایی دەچێت ، رووداوێکی نەخوازراوی سەربازی نەیەتە ئاراوە ، بەڵام هەڕەشەکانی ئێران وایکرد بەو بڕیارەدا بچنەوە

ش . ب

Back to top button