وەزیری پێشمه‌رگه: لەغیابی پێشمەرگەدا له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان تەعریب بەفراوانی سەریهه‌ڵداوه‌ته‌وه
دواى ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد، له دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند لەغیابی پێشمەرگەدا تەعریب بەفراوانی سەریهه‌ڵداوه‌ته‌وه
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: ” ئێمە لەسەرەتای دەستبەکاربوونمان لە وەزارەتی پیشمەرگە چەند جارێک سەردانی بەغدامان کردووە و بەردەوامیش دەبین لە هەوڵەکانمان تاوەکو بتوانین لەگەڵ حکوومەت و وەزارەتی بەرگریی عێراقدا رێککەوتن بکەین، هەنگاوی زۆر چوینەتە پێشه‌وه تاوەکو ئێستا توانیومانە دوو سەنتەری سەرەکی هەماهەنگی و هاوکاریی لە بەغدا و لە هەولێر درووست بکەین کە ئەمەش بۆخۆی دەستکەوتێکە کە دەتوانرێت بەردەوام چەند ئەفسەرێکی پلە باڵای عێراق لە هەولێر لەو سەنتەرەبێت و چەند ئەفسەرێکی ئێمەش لە بەغدابن و رۆژانە ئاڵوگۆڕی زانیاریی دەکەن”.
هه‌روه‌ها وەزیری پێشمەرگە راشیگه‌یاند: ” بۆئەوەی پێشمەرگە بچێتەوە ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستا بێگومان بەپێی دەستوور ئەو ناوچانە ئەبێت بەشێوەیەکی یاسایی و سیاسی چارەسەربکرێت کە ماددەی ١٤٠ نەخشەڕێگاکەی بۆ داناوە، تاوەکو پێشمه‌رگه لەو ناوچانە هەبوو توانی داعش تێکبشکێنێت و ئەمن و ئاسایشی ئەو ناوچە جێناکۆکانە بپارێزێت.
هه‌روه‌ها وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كورستان گوتیشی له‌وه‌ته‌ی پێشمەرگە لەو ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌ماوه دەیان کێشە سەریهه‌ڵداوه و داعش دەرکەوتووەتەوە کاری خۆی دەکات، ئەگەر پێشمەرگە لەوێ بووایە ئەم كێشه کۆمەڵایەتیی و سیاسییانە سەری هەڵنەدەدا و بەوشێوە فراوانە تەعریب لەو ناوچانە سەری هەڵنەدەدا، ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت هۆکارەکەی غیابی پێشمەرگەیە لەو ناوچانە و یاساش پەیڕەو ناکرێت، چونکە ئەگەر یاسا و دەستوور جێبەجێ بکرایە ئەو ناوچانە بەشێکن لەوەی کە ماددەی ١٤٠ چارەسەری بۆ داناون.