پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی دزی کردن لە گەراجی مزگەوتی سەواف دەستگیر کرد
دوای ئەوەی چەند حالەتێکی دزی کردن لە ناو گەراجی مزگەوتی سەواف ئەنجامدرا، بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسی هەولێر دهستگیركردنی تۆمەتباری دزیەکەی راگەیاند.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد كه بەشی پۆلیسی ناوشار/ رۆژئاوا، بنكەی پۆلیسی خانەقا، دوای ئەوەی لە چەند حاڵەتێكی دزیكردن لەناو گەراجی مزگەوتی (صەواف) ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و دوای چاودێرییەكی ورد، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (د.ا.ع) بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزییەكان دەستگیركرد.
هەروەها پۆلیسی ئاماژهی بهوهشداوه كه تۆمەتباری نابراو پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتر لەسەر هەمان تاوان سزا درابوو، له لێكۆڵینهوهكانیشدا دانی نا بە تاوانەكەیدا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446/31) لە یاسای سزادان، راگیرا و روبەڕوی یاسا كرایەوە.