لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان بەرزکردنەوەی نرخی کاڵا و زیانگەیاندن بە ئابووریی هاووڵاتییان، حەرامە
دوای ئەوەی بانکی ناوەندی عێراق بەهای دۆلاری ئەمریکی لەبەرامبەر دیناری عێراقی بەرزکردەوە، بڕیارەکە کاریگەری هەبوو لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی کەل و پەل لە بازاڕەکاندا و چەند بازرگانێکیش بەرزبوونەوەی دۆلاریان بە هەلزانی، لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستانرایگەیاند، گرانکردنی نرخی کاڵاکان لەبازاردا به‌هۆی دابه‌زینی نرخی دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر دۆلار دروست نیه.
لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، “دروست نیه كاڵاكان له‌سه‌روو رێژه‌ی سروشتی گران بكرێن و نرخیانبخرێته‌سه‌ر، یان قۆرخكاری تێدا بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و خاوه‌ن قه‌رزانه‌ی قه‌رزیان به‌دۆلار له‌لای خه‌ڵكه داواده‌كه‌ین كه هاوكاری قه‌رزداره‌كانیانبن له‌م بارودۆخه‌دا“.
هەرووها لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی لێژنەی باڵای فەتوا دا هاتووە، پێویسته له‌سه‌ر گشت موسڵمانان كه گیانی ته‌بایی و برایه‌تی وهاوكاری بپارێزن و “ئیستغلالی” ئه‌و گۆڕانكاریانه نه‌كه‌ن له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان، داواش له‌ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تیهه‌رێم ده‌كه‌ن به‌وردی چاودێری نرخه‌كان بكه‌ن و هاوسه‌نگی رابگرن له پێناو هاوڵاتیان به‌گشتی و كه‌مداره‌مه‌تانی هەرێمی کوردستانبه‌تایبه‌تی.