مەڕاسیمی ئاڵوگۆڕکردنی دەسەڵات لەئەمریکا دەستیپێکرد
دوای گەیشتنی سەرۆکانی پێشوی ئەمریکا، خێزانەکانیان، سەرکردەکانی ئەمریکا و مایک پێنسی جێگری دۆناڵد ترەمپ و بەئامادەبوی هەریەک لە جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و کامالا هاریسی جێگری لەگەڵ هاوسەرەکانیان مەڕاسیمی ئاڵوگۆڕکردنی دەسەڵات لەواشنتنی پایتەختی ئەمریکا دەستیپێکرد.
هەریەک لە باراک ئۆباما و هاوسەرەکەی، بیل کلینتۆن و هاوسەرەکەی، مایک پێنس و هاوسەرەکەی، لەگەڵ بەشێکی زۆر لەسەرکردە دیارەکانی ئەو وڵاتە ئامادەی مەڕاسیمی رادەستکردنی دەسەڵات بون.
دوای پێشکەشکردنی گوتاری فەرمی دادوەریی و بەخێرهاتن، مارشی نەتەوەیی ئەمریکا پێشکەشکرا، دواتر لەیدی گاگا وەک هێمای نەتەوەیی ئەمریکا بەرێورەسمی سەربازی هاتە ناو مەڕاسیمەکەوە.
نوێدەکرێتەوە…