سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تیرۆرستییه‌كانى به‌غدا ده‌كات
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وێڕای ئیدانە کردنی کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەمڕۆی بەغدا ، پرسەو هاوخەمی خۆی ب ە دەستدانی قوربانییەکان دەردەبڕێت و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی نیشان داوە بۆ هەر جۆرە هاوکارییەک
دەقی پەیامەکە
به توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه خۆکوژییانه ده‌که‌ین که ئه‌مڕۆ له به‌غدا به شێوه‌یه‌كى زۆر دڕندانه هاووڵاتیانی کرده ئامانج و ژماره‌یه‌کی زۆریان شه‌هید و بریندار بوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌کانیان ده‌که‌ین و هاوسۆز و هاوخه‌میانین، هیوای سه‌لامه‌تی و زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین. هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه له نه‌خۆشخانه‌كانى پێشوازى له برینداران و به‌ركه‌وتووانى هێرشه‌كان بكات و هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كى پزیشكیى پێویستیان پێشكه‌ش بكات.
ئه‌م هێرشه تیرۆرستیانه نیشانده‌رى قه‌باره‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆرن و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان و ته‌واوى هێزه سیاسییه‌كانى وڵات ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسیاریه‌تیى نیشتمانى بۆ ته‌بایى و یه‌كڕیزى و هاوبه‌شى و پێكه‌وه‌كاركردن له‌پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دییه‌كان و ده‌ربازكردنى وڵات له مه‌ترسى و ئاڵۆزى و كێشه و قه‌یرانه‌كان.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان
2021/1/2