کازمی گۆڕانکاری لە پۆستە ئەمنییەکاندا دەکات

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی عێراقی ، ئاشکرای دەکات کازمی گۆڕانکاری لە پۆستە ئەمنیەکاندا دەکات .

ئەو سەرچاوەیە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە زانیاری لە سەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندە ئەمنییەکان و هەواڵگری ئاشکرا کردووە .

ئاماژە بەوە دەکات ، کازمی بڕیاری داوە بە گۆڕینی فەرماندە ئەمییەکان ، بۆشایی ئەمنی عێراق پڕکاتەوەو گومان دەکات لەوەی بەرپرسانی باڵا دەستیان لە گەڵ هێزەکانی داعشدا بووبێت یان بە هۆی کەمتەرخەمی نەتوانن ئەرکی خۆیان بە جێ بێنن

Back to top button