ئەمریکا پارەیەکی زۆر بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز تەرخان دەکات
لە دوای سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی تەقینەوەکانی خۆ کوژی لە بەغدا و هاوکات زیاد بوونی جموجوڵی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە و لە عێراقدا ، ئەمریکا بڕە پارەیەکی زۆر بۆ پاراستنی ناوچەی سەوز – ی بەغدا تەرخان دەکات .
ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیاندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئاشکرای دەکات بڕی 20 ملیۆن دۆلاریان بۆ حکومەتی عێراق تەرخان کردووە بۆ تەند و تۆڵکردنی ئاسایشی ناوچەی سەوز
وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە بەشێکی ئەو پارەی ڕادەستی حکومەتی عێراق دەکرێت لە دروستکردنی دەروازەی نوێی ناوچەی سەوز خەرج دەکرێت