بەڵگە ، دۆخی بەغدا نائارامەو چەندین خۆ کوژ ئامادەی خۆتەقاندنەوەن

 

 

بەپێی نوسراوێكی دەزگا ئەمنیەكانی بەغداد كە دەست خواكوڕك كەوتووە دۆخی بەغداد نائارامە و مەترسی ئەنجامدانی تەقینەوە لە ئارادایە

بەپێی نوسراوێكی فەڕمی ئەمنی تا ئێستا پازدە خۆكوژ لە ناو بەغداد بونیان ھەیەو چاوەڕێی دەرفەتێكن تا كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن

بەڵگەکان و ئاشکرا بوونی ئەو خۆکوژانە لە کاتێکدایە ، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دوای زنجیرەتەقینەوەکانی بەغدا ، چەند بەرپرسێکی ئەمنی بە گومانی هاوکاری لە گەڵ داعش لە پۆستەکانیان لادا .

لە دوای بڵاو بوونەوەی ئەو بەڵگانە ، چاودێرانی سیاسی و سەربازی جەخت لەوە دەکەنەوە ، کۆبوونەوەی بە پەلەی مستەفا کازمی هەر لە سەرەتاوە گومانەکانی ئاشکرا کرد کە بەشێک لە بەرپرسانی باڵای ئەمنی دەستیان لە گەڵ داعش تێکەڵە.

هاوکاتیش چاودێران ڕایان وایە ئەگەری تێکدانی بواری ئەمنی بەغدا دەستی ئێرانی لە پشت بێت بۆ مەرامێکی تایبەت و دواخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ، تا جێگیر بوونی تەواوی کابینەکەی جۆبایدن- ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا

No description available.

No description available.

Back to top button