ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وی شاندی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرا ده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كردوو له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێك كۆبووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له كۆبوونه‌وه‌كاندا گفتوگۆ له باره‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 كرا‌و، داوا كرا كه بودجه دووربخرێته‌وه له ملمڵانێ سیاسیه‌كان و چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ پرسی پەیوەندییە داراییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بدۆزرێتەوە.
حەسەن کەعبى جێگرى یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له ڕاگەیەندراوێکیدا رایگه‌یاندووه كه: “ئه‌مڕۆ لەگەڵ قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و شاندى یاوەری كۆبووه‌ته‌وه‌و له كۆبوونه‌وه‌دا داویکردووە گفتۆگۆکانی تایبەت بە بودجەی 2021 دوربخرێتەوە لە هەر ململانێیەکی سیاسیی و چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ پرسی پەیوەندییە داراییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بدۆزرێتەوە”.
هه‌روه‌ها جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه پێویستە گفتوگۆکانی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و لیژنەی دارایی پەرلەمان و هەموو لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە بودجە بەردەوامی هەبێت، ئەویش لە پێناو گەیشتن بە چارەسەرێکی دادپەروەرانە، کە ببێت بەهۆی سودگەیاندن بەهەموو توێژەکانی گەلی عێراق.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه، “شاندی هەرێمی کوردستان بەبایەخەوە ئامادەیی خۆی نێشانداوە بۆ دابینکردنی هەموو داتا و وردەکارییە دارایییەکان و ئەو خشتە ژمێریارییانەی کەپەیوەندییان بەهەناردەکردنی نەوتەوە هەیە لە هەرێمی کوردستان، ئەوەش بەمەبەستی گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمیشەیی بۆ کێشە دارییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر”.