روونكردنهوهیهك له بارهی كۆچی دوای كۆسرهت رهسوڵ
دوا ئهوهی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەنگۆی کۆچی دوایی کۆسرەت رەسوول، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سۆشیاڵمیدیا بڵاوبووەوە. بەشێک لە بەکارهێنەرانی سۆشیاڵمیدیا ئاماژەیان بەوە کردبوو، لە دەرەوەی وڵات کۆچی دواییکردووە.
دەرباز کۆسرەت رەسوول روونکردنەوە لەبارەی دەنگۆی کۆچی دوایی باوکی دەدات و ئاماژە بەوە دەکات، “زۆر سوپاسی پەرۆشی خەڵكی كوردستان دەكەین، كە پەرۆشی تەندروستیی كاك كۆسرەتن، هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە تەندروستیی كاك كۆسرەت زۆر باشە”.
پێشتریش عەباس فەتاح، پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ئاماژەی بەوە کردبوو، “سوپاس بۆ خوای گەورە تەندروستیی [کۆسرەت رەسوول] زۆرباشە و هەموو ئەو هەواڵانەی بڵاودەکرێنەوە، دوورن لە راستییەوە”. ئەو پەرلەمانتارە بانگەشەی ئەوەشی کردبوو، “ئەو هەواڵە ناڕاستانە تەنیا بۆ لەبیربردنەوەی [دۆخی] ژیان و گوزەرانی خەڵکە”.