شێخ حومێد دەهام ئەلهادی: سه‌رۆك بارزانى خاوه‌ن رۆلێكى گه‌وره و كاريگه‌ره له ناوچه‌كه.
ئەمڕۆ یەكشەممە 7ـی شوباتی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی، پێشوازی لە شێخ حومێد دەهام ئەلهادی شێخ و سەرۆكی هۆزی شەممەر لە سووریا كرد.
شێخ حومێد دەهام ئەلهادی شێخ و سەرۆكی هۆزی شەممەر لە سووریا له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى ڕايگه‌ياند:” بارزانى يه‌كێك له كه‌سايه‌تييه گرنگه‌كانه به‌تايبه‌تى سه‌رۆك بارزانى كه‌سێكى رێزدار و گه‌وره‌يه له‌لاى خه‌لكى ئێمه و، خاوه‌ن رۆلێكى گه‌وره و كاريگه‌ره له ناوچه‌كه، بۆيه ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ به‌رێزيان دواين پێشهاتمان له سووريا و ناوچه‌كه باس كرد، ئێستاش كاتى ئه‌وه هاتووه كێشه‌ى ناوچه‌كه چاره‌سه‌ربكرێت كه له‌و ساڵانه‌ى دوايى پێيدا ده‌رباز ده‌بێت و بێ هۆكار ئه‌وه ده‌كرێت و كارێكى باش نيه .
سه‌رۆكى عه‌شيره‌تى شه‌ممه‌ر له سووريا گوتيشى،” ده‌بێت په‌يوه‌ندى له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بان به‌رده‌وام بێت، په‌يوه‌نديمان له‌گه‌ڵ عه‌شيره‌ته‌كانى كوردى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌دان ساڵ، پێويسته به دڵسۆزى له‌گه‌ڵ يه‌كترى كاربكه‌ين “.
شێخ حومێدى ده‌هام ئهلهادى زياتر گوتى:” ده‌مانه‌وێت ئاشتى و تهبايى و برايه‌تى بهڵاوبێتهوه.