ئێران دوو داواكاری لە پارتی دەكات بزانە داواكاریەكانی چیە؟
میدیاكانی ئێران بڵاویان كردۆتەوە”سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە بەغدا لەگەڵ هۆشیار زێباری كۆبووتەوە، دوو داواكاری ئاراستەی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە”.
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە بەغدا لەگەڵ شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبۆتەوە، دوو داوایی ئاراستەی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە”.
ئیبراهیم رەئیسی بە پارتی راگەیاندووە كۆی ئەو كەسانەی كە داواكراون لەلایان ئێرانەوە، ئێستا لەهەرێمی كوردستانن دەبێت رادەستی ئێران بكرێتەوە، دواكاری دووەمی ئێرانیش ئەوە بووە كە دەبێت پارتی لە ئەمریكا دوور بكەوێتەوە”.
ئەم داوایەی ئێران لەكاتێكدا دێت كە پێشتر ئێران لەرێگای فلیمێكی پڕ لەچەواشەكاری دا هێرشی كردبووە سەر پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی”.
چاودێرانی سیاسی ئەو داوایەی ئێران بە داوا بەردەوامەكانی ئێران دێت لەپارتی كە دەبێت بچێتە ژێر رەشماڵی ئێرانی و لە میحوەری مقاوەمەبێت، وەك بەشێكی هێزە كوردیەكانی كە ئێستا لەو میحوەرەدا جێگەیان گرتووە”.
هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیان وایە هەرەشەكانی پەكەكە و هەندێك حزبی ناوەخۆی هەرێمی كوردستان و لایانە شیعیەكان لەدژی پارتی و هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی ئەو داوایەی ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە، كە ئەگەر پارتی نەچێتە ناو میحوەری مقاوەمە، ئەوە بێ شك ئەو هەرەشە و گورەشانە بەردەوام دەبن”.
هەر بەگوێرەی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی لە داواكانی ئێراندا هاتووە، دەبێت پارتی لە ئەمریكا دوور بكەوێتەوە، یەكرێز بێت لەناوەخۆدا، ئەوەش بەمانایی ئەوە دێت دەبێت پارتی بچێتە ریزی پەكەكە و لایانەكانی تر لە میحوەری مقاوەمەدا”.
بەڵام بەگوێرەی بچوونی چاودێرانی سیاسی ئەو داواكاریەی ئێران لەچوارچێوەی دۆراوی شەڕ دێت لەكاتێكدا دیار نیە شەرەكە كەی كراوە و كێ دۆراوە، ئەوەی ئێران دەیەوێت لە پارتی بەدەستی بهێنێت ئەستەمە چونكە پارتی ناتوانێت لەسەروەری كوردستان دەربچێت وەك هێزەكانی تر، بۆیە ئەستەمە بچێتە ژێر رەشماڵی محوەری مقاوەمەی ئێران وەك هێزەكانی پەكەكە و چەند لایانێكی تر”.