ئیسرائیل ھۆشداری دەدات

ڕۆژی هه ینی ئیسرائیل دووپاتی کرده وه كە ھەرگیز ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەن چه کی ناوکی.
گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ، ئۆپر گاندیلمان ، تەئکیدی کردەوە :”کە وڵاتەکەی پابەندە بە ڕێگریکردن لە ئێران لە بەدەستخستنی چەکی ئەتۆمی و ڕوانگەی لەسەر ڕێککەوتنی ناوکی هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە .
ئۆپر گاندیلمان ، جەختی لەوەش کردەوە :” ئیسرائیل لەو بڕوایەدایە کە گەڕانەوەی بۆ رێککەوتنەکەی پێشوو تەنها رێگا خۆش دەکات بۆ ئەوەی تاران ببێتە خاوەن چەكی ئەتۆمی.”