مالیكی:باشترین جۆری دەسەڵات بۆ عێراق دیاری دەكات.
سەرۆکی هاوپهيمانى دەوڵەتی یاسا ، نووری مالیکی هۆشداریدا لەوەی کە هەڵبژاردنیش لە سایەی ئەو هەلومەرجەی ئێستادا هەیە دەبێتە هۆی بنبەستی بێ ئەنجام بوونی وڵات و گوتی یاسای هەڵبژاردنەکان پەرلەمانێکی بەشبەشکراو بەرهەم دەهێنێت .
مالیکی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕايگهياند” دەسەڵاتی ئایینی داوای سیستەمێکی ڕاستگۆیانە و ئەمنی کرد و پێویستی بە دیاری كردنی سیستەم و چەند هەڵبژاردنێکی دیاریکراو نیە ” .
گوتیشی:”سیستمی سەرۆکایەتی بۆ عێراق باشترە لە سیستمی پەرلەمانی و یاسای نوێی هەڵبژاردن پەرلەمانێکی بێ سەروبەر بەرهەم دەهێنێت”
مالیکی هۆشداریشی دا ” ئەگەر هەڵبژاردنەکان لە واقیعی ئێستادا ئەنجام درا ، لە ناو چوارچێوەیەكی بچوكی بێ ئەنجامدا جێمان دەکەنەوە”.