ژماره‌یه‌ك كادری كۆمه‌ڵ به هۆی لێكردنه‌وه‌ی پاشگری ئیسلامی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند
دواى ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵی ئیسلامی له چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆی بڕیاریدا به گۆڕینی ناوی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و هه‌روه‌ها گۆڕینی ناونیشانی ئه‌میری كۆمه‌ڵ بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵ و گۆڕینی ئاڵای حزبه‌كه‌ی، بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی چوار كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و ژماره‌یه‌ك كادر و ئه‌ندامی ئه‌و حزبه وازهێنانی خۆیان له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی راگه‌یاند.
له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كه نامه‌كه ده‌ستی ده‌زگای میدیای خواكوڕك كه‌وتووه چه‌ند كادرێك و ئه‌ندامێكی ئه‌و حزبه وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك له به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی چوار بڕیاری واز هێنانیان له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵدا.
له به‌شێكی نامه‌كه‌دا كه واژۆی حه‌وت كادری ئه‌و حزبه‌ی له‌سه‌ره هاتووه، ئێمەك وەك ئەندامان و لایەنگران و دڵسۆزان و دەنگدەرانی کۆمەڵی ئیسلامی خۆمان و خانەوادەمان بڕیارماندا بە واز هێنانی بەکۆمەڵ لە کۆمەڵی دادگەری تاوەکو ئەو کاتەی داوای لێبوردن دەکات و ناوەڕەسەنە پێشووەکەی کە (کۆمەڵی ئیسلامییە) وەك خۆی لێدەکاتەوە… وە بەدڵنیاییەوە ناو تەعبیر لە ناوەڕۆك دەکات هەربۆیە سەر بۆشتی زۆر خراپ دەکێشێ