ئەو قسانەی لەسەر ژمارەی هێزەکانی زیادەی ناتۆ دەوترێت ورد نین
تەحسین ئەلخەفاجی گوتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەرکی جەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ” تەنیا فڕۆکەوانی ” یە .
ئەلخەفاجی لە زاری ئاژانسی هەواڵی عێراقییەوە گواسترایەوە و ڕایگەیاند کە هێزەکانی ناتۆ تایبەتمەندن بە مەشقکردن بە هێزەکانی عێراق .
گوتیشی ” ئەو قسانەی لەسەر ژمارەی سەربازە زیادەکانی ناتۆن ورد نین و قسەکردن لەسەر هاتنی سەربازی زیاتری ناتۆ پێشوەختە ” .