سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان جارێكی تر میدیاكان بەدرۆدەخاتەوە

خواكوڕك 

ئەمرۆ 15ی2ی 2017 لە راگەیاندراوێكدا سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك میدیا و راگەیاندنی ناوەخۆی كوردستان بەدرۆ دەخاتەوە، رایدەگەێنێت، ماوەی چەند ڕۆژە لە ژمارەیەك میدیا و ڕاگەیاندنی ناوخۆی هەرێمی كوردستان وا بڵاو کراوەتەوە كاك ئازاد جوندیانی لە سەرۆكایەتیی هەرێم پۆست و ئەركی پێ سپێردراوە.

 

وەك لە راگەیاندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هاتووە، لێرە بە هەموولایەك ڕادەگەیەنین كە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستی. داوا لە میدیا و ڕاگەیاندنەكان دەكەین بەر لەوەی هەواڵی لەمشێوەیە بڵاو بكەنەوە بەدواداچوون بۆ ڕاستیی و دروستیی هەواڵەكە بكەن.

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی كەسایەتی و بنەماڵەی ئازاد جوندیانی دەلێت، كاك ئازاد جوندیانی كەسایەتییەكی خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەرە و، هەموو كاتێك بواری كار و خزمەتكردنی وڵات لە هەموو شوێنێكدا بۆ ئەو ڕەخساوە”. هەورەها دەلێت جگە لەوەش، کاک ئازاد، کوڕی تێکۆشەرێکی ناسراو و فەرماندەیەکی ناوداری کۆماری کوردستان و شۆڕشی مەزنی ئەیلوولە و خانەوادەی تێکۆشەری وەهاب ئاغای جوندیان هەمیشە جێگای ڕێز و تەقدیرن.

دەقی راگەیاندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان 

ڕوونكردنەوەیەك لە گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

ماوەی چەند ڕۆژە لە ژمارەیەك میدیا و ڕاگەیاندنی ناوخۆی هەرێمی كوردستان وا بڵاو کراوەتەوە كاك ئازاد جوندیانی لە سەرۆكایەتیی هەرێم پۆست و ئەركی پێ سپێردراوە.
لێرە بە هەموولایەك ڕادەگەیەنین كە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستی. داوا لە میدیا و ڕاگەیاندنەكان دەكەین بەر لەوەی هەواڵی لەمشێوەیە بڵاو بكەنەوە بەدواداچوون بۆ ڕاستیی و دروستیی هەواڵەكە بكەن.
كاك ئازاد جوندیانی كەسایەتییەكی خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەرە و، هەموو كاتێك بواری كار و خزمەتكردنی وڵات لە هەموو شوێنێكدا بۆ ئەو ڕەخساوە.
جگە لەوەش، کاک ئازاد، کوڕی تێکۆشەرێکی ناسراو و فەرماندەیەکی ناوداری کۆماری کوردستان و شۆڕشی مەزنی ئەیلوولە و خانەوادەی تێکۆشەری وەهاب ئاغای جوندیان هەمیشە جێگای ڕێز و تەقدیرن.

دکتۆر ئومێد سەباح
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
١٥ـی٢ـی٢٠١٧

Back to top button