هاوسه‌رۆكی  (پژاك) باڵی رۆژهه‌ڵاتی  په‌كه‌كه‌: ئێمه‌ به‌شێكین له‌ نه‌خشه‌ی سیاسی ئێران بۆیه‌ ئاماده‌ین رووبه‌ڕووی ئه‌مریكاش ببینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست درێژی بكاته‌ سه‌ر ئێران

 

 

 

 

هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر میلیشاكانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ وڵاتی سوریا، ئه‌و ئومێده‌ی كوژانده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا و ئێران جارێكی دیكه‌ بچنه‌رێككه‌وتن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری روودانی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكا ئه‌گه‌رێكی دوور نیه‌، به‌رپرسێكی سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ش ده‌لێت ئێران هاوكاری باشی كوردی كردووه‌ بۆیه‌ ئاماده‌ن ته‌نانه‌ت رووبه‌ڕووی ئه‌مریكا بوه‌ستنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر داگیر كاری بكات.

سیامەند موعینی، هاوسەرۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان(پژاك) لە دیدارێكدا لەگەڵ گۆڤاری ئەلتەرناتیڤ رایگه‌یاندووه‌ نیگه‌رانین له‌ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر حكومه‌تی تاران و ئه‌گه‌ر قسه‌ بێته‌ سه‌ر نزیكایه‌تی واشنتۆن و تاران بۆ كورد به‌ دڵنیایه‌وه‌ وه‌ك بژاك تاران هه‌ڵده‌بژێرن چونكه‌ له‌ رابردوودا هاوكاری كوردی كردووه‌.

ئه‌و به‌ر پرسه‌ی پژاك راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و ئێران رووبه‌ڕووی یه‌كتری ببنه‌وه‌ ئاماده‌ن رێگری له‌ هه‌ر جۆره‌ داگیر كاریه‌ك بگرن، چونكه‌ تا ئه‌مڕۆش ئێمه‌ به‌شێكین له‌ نه‌خشه‌ی سیاسی ئێران.

هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ی سه‌ر به ‌په‌كه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌ پژاك رێز له‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ ده‌گرێت كه‌ له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی نێو هاوپه‌یمانێتی ئێرانیدا هه‌ن، كه‌ هێز گه‌لێكن له‌سه‌ر بنه‌مای بیری نه‌ته‌وه‌یی كارناكات به‌ڵكو باوه‌ڕی به‌ ئازادی گه‌لان و كاری به‌یه‌كه‌وه‌ی گه‌لان بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئازادی هه‌یه‌.

 

 

Back to top button