کۆنسوڵی بەریتانیا و فه‌ڕه‌نسا لە هەرێمی کوردستان: رێوڕەسمەکەی ئەمڕۆی پاپا فرانسیس لە هەولێر پڕ لە خۆشی و شادی بوو.شەرەفێکی گەورە بوو لەوێ بووين
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/03/كونسولى-به‌ريتانيا-جيمس.jpg)
لە تویتێکیدا جەیمس سۆرنتۆن،کۆنسوڵی بەریتانیا و،ئۆلیڤیە دیکۆتیگنس، کۆنسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان خۆشحاڵیی خۆيان لە بەرامبەر سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ شارى هەولێر دەردەبڕن و چه‌ند وێنه‌يه‌كى ئه‌مرۆ له‌رێوڕه‌سمى هاتنى پاپا فرانسيس بۆ ياريگاى شه‌هيد فره‌نسۆ هه‌ريرى به‌ڵاوده‌كه‌نه‌وه.
جەیمس سۆرنتۆن، سه‌رکۆنسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا كه له په‌يجى فه‌رمى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى ( تويته‌ر) نووسيويه‌تى و ده‌لێ “رێوڕەسمەکەی ئەمڕۆی پاپا فرانسیس لە هەولێر پڕ لە خۆشی و شادی بوو.شەرەفێکی گەورە بوو لەوێ بووم”،
کۆنسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها دەشنووسێت، “کۆمەڵگەی کریستیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئاشتییانە لەگەڵ موسڵمان، ئێزدی و پێکهاتەکانی دیکە دەژین. ئومێدەوارم ئەم پێکەوەژیانە درێژەی هەبێت”.
هاوکات ئۆلیڤیە دیکۆتیگنس، کۆنسوڵی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان چەند وێنەیەکی ئەمڕۆی یاریگەی فەرەنسۆ هەریریی داناوە. لە تویتێکیشدا له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیویەتی، “ئێرە یاریگەی فرەنسۆ هەریرییە، تێیدا پاپا فرانسیس دوایین رێوڕەسمی خۆی لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ عێراق ئەنجام دەدات.
ده‌شلێت :” ئەم یاریگەیە بەناوی کەسایەتییەکی گەورەی کوردستانەوەیە کە کریستیانێکی ئاشووریی خەڵکی هەریر بوو. ئەو کەسایەتییە لە خەباتی کورددا بەشداربوو، پارێزگاری هەولێر بوو و دواتریش بووە قوربانیی هێرشێکی تیرۆریستی لە ساڵی 2001″.
بەیانیی رۆژی یەکشەممە 7ی ئاداری 2021، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان دوای مانەوەی بۆ دوو رۆژ لە ناوەڕاست و باشووری عێراق، لە بەغداوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و دواى چه‌ندين ديدارى گرنگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى و، نێچيرڤان بارزانى ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و، مه‌سروور بارزانى ، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ، بينى جه‌ماوه‌رێكى زۆر له ياريگاى شه‌هيد فره‌نسۆ هه‌ريرى به‌ره‌و ڕوما گه‌ڕايه‌وه.