پارتی كرێكاران و ڕەنجدەران: لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ سەبارەت بە سەربەخۆیی گفتوگۆ دەكەین
خواكوڕك
لە ئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان هەولەكانی چڕكردۆتەوە بۆ قسەكردن لەسەر پرسی سەربەخۆی كوردستان كە لە رابردوودا هەنگاوی گەورەی بۆ هاویشتووە, سكرتێری حزبێكی كوردستانیش رایدەگەیەنیت كە:” لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێ سەبارەت بە سەربەخۆیی گفتوگۆ دەكەین”
(باپیر كامەلا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتووە: ”(سەرۆك بارزانی) و ئێمەش، هەموو لایەكمان لەگەڵ ئەوەداین، كە هەنگاوەكانی سەربەخۆیی، قۆناخەكانی خۆی ببڕێت, وەك قۆناخی گفتوگۆ و گەڕانەوە بۆ ڕای خەڵك. یەكێك لەو قۆناخانە، گفتوگۆكردنمان لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێیە، تا ئەو مەترسییەی لە بوونی كیانی سەربەخۆی كوردستان هەیانە، بڕەوێتەوە.”
سكرتێری پارتی كرێكاران و ڕەنجدەرانی كوردستان دەڵێ، دەبێ هەنگاوەكانی سەربەخۆیی فراوانتر بكرێن و لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی دراوسێش گفتوگۆ بكرێت، تا ئەو مەترسییەی لە بوونی كیانی سەربەخۆی كوردستان هەیانە، بڕەوێتەوە.
كامەلا گوتیشی: ”لایەنەكان لە ئاستی ڕاگەیاندن و كۆبوونەوەی حزبیدا باسیان لەم پرسە كردووە و كەس دژی سەربەخۆیی نییە، بۆیە دەبێ هەنگاوەكانی سەربەخۆیی بەرینتر و خێراتر بكەین.”