له‌ چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ ياساى بودجه‌ى ساڵى 2021 میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80 یەکدەخرێت

وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە بە مەبەستی یەكخستی میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80  كۆبووەوە.

راگه‌ياندنى وه‌زاره‌تى دارايى له‌ راگه‌يێنراوێكدا ده‌لێ:” ئەمڕۆ دووشەممە 8ی ئازاری 2021،  وەزیری دارایی و ئابووری، ئاوات جەناب نوری، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی شۆڕش ئیسماعیل  وەزیری پێشمەرگە كرد.

لە كۆبوونەوەكە هەریەك لە فەریق جەبار یاوەر مەندە ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە و دكتۆر عەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران و چەندین پلەدار و ئەفسەری هێزەكانی 70 و 80 بەشداری بوون.

لە میانی كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی و ئابوری ئاوات جەناب نوری باسی لە گرنگی پرۆژە یاسایی 2021 كرد و لەو چوارچێوەیەشدا یەكخستی میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80 بوون.

لای خۆشیەوە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە هەوڵەكانی هەموو لایەكی بەرز نرخاند تاوەكو لە چوارچێوەی پرۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2021 میلاكاتی هێزەكانی 70 و 80 دیاری بكرێت و یەكبخرێت.

 

Back to top button