هەر پەیچەكی لاهور جەنگی لە سلێمانی تەنها بۆ دروست كردنی ستۆدیۆ بۆ چەواشەكاری 10 دەفتەری تێچووە

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە، لاهور جەنگی زیاتر لە دەیان پەیچی جۆڕاو جۆری دروست كردووە بۆ چەواشەكاری و درۆ و بوختان، كە لە ئێستادا ئەو پەیچانە دەیانەوێت بە شێوەی بینراویش كار بكەن، بۆ هەر یەكێك لەوانە زیاتر لە دە دەفتەر( بۆ ستۆدیۆ) تەرخان كراوەو ئەوە هیچ كە مانگانە سەروی 50 ملیۆن دینار پێدەدات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاندوو، بەدەیان پەیچ لەلایان لاهور جەنگیەوە، دروست كراوە بۆ چەواشەكاری و درۆ و بوختانكردن  بەخەڵكی كوردستان، كە كولفەی ئەو پەیچانە زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلارە مانگانە”.

ئەوە لەكاتێكدایە كە لە سلێمانی (كۆمپانیای خاشاككۆكردنەوە) مانیان لەكاركردن گرتووە، بەهۆی دەستێوەردانی لاهور جەنگی لە بەشە سەرانەی پارە لەو كۆمپانیایانە كە لەلایان حكومەتەوە بۆیان دیاری كراوە”.

پێشتر عەلی حەمە ساڵح ئاشكرای كردبوو”لەسەر گیرفانی خەڵکی ئەم شارە، چەندین کەناڵ و سایت و پەیجیان داناوە و چەندینی دیکەش بەڕێوەیە، پارە ھەیە مانگانە ١٠ ھەزار دۆلار بدرێتە ڕۆژنامەنوسێک، بەلام پارە نییە بۆ پاککردنەوەی خاشاک؟!

هەروەها عەلی حەمە ساڵح دەنووسێت”ئەگەر ١٠٪ی‏ ئەو پارەی دوو ساڵی ڕابردوو لە قاچاخچێتی و داگیرکردنی زەویی سلێمانیدا دەستکەوت، بخرایەتە خزمەتی ئەم شارە، جوانترین شاری عێراق دەبوو!“. دەشڵێت: ”٤٢ خێزانی ھەژاری عەریزەنووس لە پۆلیسی ھاتوچۆی سلێمانی دەردەکەن و نرخی عەریزە نووسین دەکەنە چەندین قات و مانگی ملیۆنێک دۆلار لە گیرفانی خەڵکی ئەم شارە دەردەکەن، بەڵام پارە بۆ کۆکردنەوەی خاشاک نییە!.

Back to top button