ئیمارات دەستپێشخه‌رييه‌ك بۆ سووریا ده‌كات

عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات لەمیانی دیدارێکیدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە ئەبو زەبی، دەستپێشخەرییەکەی وڵاتەکەی رایگەیاند بۆ گەڕانەوەی سووریا بۆ سەر کورسییەکەی لە کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی.

ئەو داوایەی شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئەلنهیان وەزیری دەرەوەی ئیمارات بۆ گەڕانەوەی سووریا بۆ سەر کورسییەکەی لە کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی، لە کاتێکدا بووە کە ناوچەکە لە بارودۆخێکی پڕ لە شڵۆقدایە بە ھۆی بەردەوامبوونی دەستێوەردانەکانی ئێران و تورکیا.

دیپلۆماتکاران و لێکۆڵەرە سیاسییەکان بە سکای نیوزی عەرەبیان ڕاگەیاند:” کە دەستپێشخەرییەکەی ئیمارات بۆ گەڕانەوەی سووریا بۆ دەوروبەری عەرەبی خۆی لە کاتێکی ” زیرەک ” دا دێت بۆ ئەوەی ئەو دەستێوەردانە دەرەکیانە بلۆک بکات کە زیانی زۆری بە دۆسیەی سووریا گەیاندوە ،

هه‌روه‌ها بە گرنگیشی ده‌زانن لەگەڵ دەستپێشخەرییەكە سووریا بەرەو پێشەوە بچێت .

Back to top button