پارێزگاری هه‌ولێر: ڕێگه ناده‌ین نرخی به‌نزین به‌رز بێته‌وه
![ئومێد خۆشناو](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/10/qalbi-2020-malpar.jpg)
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له پرێسكۆنفراسێكدا، له باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، كه هه‌رچه‌نده بازاڕ ئازاده و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین بێ هۆكار نییه، به‌ڵام كاتییه و چاره‌سه‌ر ده‌بێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و تیمه‌كانی قایمقامیه‌ت بۆ ئه‌و كاره ڕاسپێردراون.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه وه‌كوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای هه‌ولێر، چاودێریی بازاڕ ده‌كه‌ن و ڕێگه ناده‌ن باری خه‌ڵك قورس‌تر بێ.