ئێران ده‌بێته سه‌ربازگه‌ی گرووپه جیهادیه‌كان و ره‌وته مه‌زهه‌بیه‌كان

خواكوڕك
شورای نەتەوەیی بەرگری ئێران كه به ئۆپۆزسیۆنی بەرهەڵستكاری سیستەمی كۆماری ئیسلامی لە ئێران ناسراوه رایده‌گه‌یه‌نێت، سوپای پاسداران 14 ناوەندی راهێنانی بۆ تیرۆریستەكان و گروپە ملیشیاكانی بیانی گرێدراوی ئێران لە ناوچە جیاجیاكانی ئێران‌دا كردۆتەوە و ده‌شڵێت، ئه‌و سوپایه له ئێستادا بۆته بڕبڕه‌ی پشتی سه‌رجه‌م گرووته توند ئاژۆكان له‌ته‌واوی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
رۆژی سێشه‌مه‌ی رابردوو عەلی رەزا جەعفەرزادە، جێگری نوێنەری شورای نەتەوەیی بەرگری ئێران له‌میانی پریس كۆنفرانسێكدا لە واشینگتۆن رایگه‌یاند، ناوەند و سەنتەری تیرۆریزم، توندئاژۆیی و دەستێوەردان لە وڵاتانی ناوچەكە، رژێمی جیهادی دەسەڵاتداری ئێرانە و به‌رده‌وام له دروست كردن و پاڵپشت كردنی ئه‌م گرووپانه رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه.
ده‌شڵێت، سوپای پاسداران بڕبڕه‌ی سیستەمی بەرگریه لە دیكتاتۆری، ئەم دیكتاتۆریەش لەسەر سێ خاڵ راوەستاوە، یەكەم داپڵۆسینی هەر دەنگێكی ناڕەزای لە ناوخۆی ئێران، دووەم هەناردەكردنی تیرۆریزم و توندئاژۆكان بۆ دەروەی سنوورەكان ئێران، سێیەم بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی و موشەكگەلێك كە بتوانن چەكە ئەتۆمییەكان هەڵبگرن بۆ مەبەستی ترساندنی باقی وڵاتانی ناوچەكە.