گەنجانی کەرکووك بە جلوبەرگی کوردی و بە ئاڵای کوردستانەوە ئاگری نەورۆز دەکەنەوە و جه‌ژنى نه‌ورۆز له “سه‌رۆك بارزانى “يش پيرۆز ده‌كه‌ن
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گەنجانی شارى کەرکووك بە جلوبەرگی کوردی و بە ئاڵای کوردستانەوە ئاگری نەورۆزيان كرده‌وه و پيرۆزبايى ئه‌و رۆژه‌يان له سه‌رۆك بارزانى و كوردستانيان كرد و گوتيان : له‌نێو جه‌رگه‌ى شارى كه‌ركووكى كوردستانى ئاگرى نه‌ورۆزمان كرده‌وه و هيچ فشار و سته‌مێك نامانچه‌مێنێت.
هه‌رچه‌نده فشارى زۆر له‌سه‌ر كوردستانيان هه‌بوو له‌لايه‌ن ئيداره‌ى ناشه‌رعى شارى كه‌ركووك كه له دۆخێكى خراپ‌دا ده‌ژين ماوه‌ى زياتر له 3 ساڵ و نيوه، دواى خيانه‌تى 16 ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 ، به‌ڵام ئه‌مرۆ كوردستانيان له‌و شاره شه‌قامه‌كانيان پركرد له ئاڵاى كوردستان و ئاگرى نه‌ورۆز،
به‌رپرسى يه‌كێتى قوتابيانى شارى كه‌ركووك له گه‌ڕه‌كى ڕه‌حيماوه‌ى ئه‌و شاره په‌يامى پيرۆزبايى خۆى ڕاگه‌ياند و گوتى : هيوادارم ئه‌و نه‌ورۆزه ببێته مايه‌ى ته‌بايى له‌نێوان لايه‌نه سياسييه‌كانى كوردستانى بۆ ئه‌وه‌ى چيتر ئه‌و شاره وا له ژێر زوڵم و عه‌سكه‌رتارييه‌ت نه‌بێت .
ئه‌حمه‌د كه‌ركووكيش به‌و بۆنه‌يه‌وه گوتى :” به‌ربه‌ست و رێگرييه‌ك ناتوانێ ئێمه‌ى كه‌ركووكى ڕابوه‌ستێنێ، رژێمى ديكتاتۆرى سه‌ددام نه‌يتوانى كورد ڕابوه‌ستێنێ ئه‌وانه‌ى ئه‌مرۆش ناتوانن ئه‌وه بكه‌ن و ڕامانبگرن بۆيه ئه‌مرۆ وه‌كو كه‌ركووكييه‌كان په‌يامى خۆمان دووپاتكرده‌وه و هه‌موومان به‌يه‌كده‌ست گوتمان خۆ ناچه‌مێنين و هه‌ر يادێكى كوردى هه‌بێت ئێمه به‌رزى ڕاده‌گرين .
گه‌نجێكى تر‌ى شارى كه‌ركووكيش به‌ناوى زانيار خورشيد گوتى :” هه‌رچه‌نده عه‌سكه‌رتارييه‌تێك له ده‌ورووپشتمانه به‌ڵام وه‌كو ته‌حه‌ددايه‌ك گه‌نجانى شارى كه‌ركووك يادى نه‌ورۆزمان به هه‌ڵكردنى ئاگرى كرده‌وه و له‌ناوجه‌رگه‌ى كه‌ركووك تاوانيمان ئه‌م ئاهه‌نگه رێكخه‌ين .
گوتيشى : ” نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى كوردى له سه‌رۆك بارزانى پيرۆز بێت ، ئێمه ڕۆله‌ى جه‌نابى سه‌رۆك بارزانين و سه‌ربه‌رزين هه‌ميشه پشتيوانى ئه‌م شاره‌يه بۆيه ئێمه ئه‌گه‌ر يه‌كده‌نگ بين هيچ كه‌س پێمان ناوێرێ.