عێراق قەدەغەی ھاتوچۆ ڕادەگەیەنێت

ڕۆژی یەکشەممە شانەی قەیرانی پەرلەمان دوو بژاردەی ئاشکرا کرد بۆ سەپاندنی قەدەغەکردنی هاتوچۆ بە تەواوی لە مانگی ڕەمەزاندا ، هاوکات داوا لە حکومەت و وەزارەتی تەندروستی دەکات پلانەکانی بگۆڕێت بۆ هاندانی هاوڵاتیان بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان .

بەپێی ئاژانسی ڕەسمی ، جەواد موسەوی، بڕيارده‌رى شانه‌ى قه‌يرانه‌كان دەڵێت ” لەگەڵ زیادبوونی قوربانیەکانی ئەم دواییەدا ، لەئێستادا زیاتر لەبژاردەیەک گفتوگۆ دەکەین بۆ سەپاندنی ئەو قەدەخەیە لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ” .

ئەلموسەوی دەشڵێت، ” دووەم نزیکترین و کاریگەرترین بژاردە جێبەجێکردنی پلانیكە به‌مشێوه‌يه‌ لە ڕۆژانی : پێنج شەممە ، هەینی و شەممە ، لەگەڵ زیاد بوونی کاتژمێرەکانی قەدەخە لە کاتژمێرەکانی ٧ ی پاش نیوەڕۆ وە بۆ ٥ ی بەیانی .”

 

س: ئه‌لبه‌غداديه‌ albaghdadia

Back to top button