وه‌زيرى كاره‌با : لەمانگی پیرۆزی رەمەزان دا (19بۆ 20   ) كاتژمێر كارەبا بەهاووڵاتیان دەدەین

وەزیری كارەبای هەرێمی کوردستان له‌ په‌يامێكدا به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زانى پيرۆز رایگەیاند، لە مانگی رەمەزان دا 19 بۆ 20 کاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان دەدرێت.

 

دەقی پەیامەکەی كەمال محەممەد ساڵح،وەزیری کارەباى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان:.
پەیامی پیرۆزبایی وەزیری كارەبا بەبۆنەی
هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە
*لەمانگی پیرۆزی رەمەزان دا (19-20   ) كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدەین*
 بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بەبۆنەی گەڕانەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی خۆشەویستی كوردستان و جیهان و فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا بەتایبەتی دەكەم،  ئومێدەوارم ئەم مانگە ببێتە مانگی خێرو بەرەكەت و هەمووان ساخ و سەلامەت بن.
بەپێویستی دەزانم  لەم مانگەدا  سوپاسی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا بكەم كە توانیویانە سەرەڕای مەترسییەكانی كۆرۆناو خراپی دۆخی دارایی بەوپەڕی بەرپرسیارێتی و دڵسۆزییەوە بە شێوەی ئیشكگری و  24 كاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بوون، هەر بەم بۆنەیەوە هاوڵاتیانی كوردستان دڵنیا دەكەمەوە لەمانگی رەمەزاندا پێدانی كارەبای نیشتمانی    ( 19-20  ) كاتژمێر دەبێت.
خودای گەورەو میهرەبان رۆژ و عیبادەتی ئەم مانگە لە هەموو لایەكمان قبووڵ بكات.
كەمال محمد ساڵح
وەزیری كارەبا
11ی نیسانی 2021
Back to top button