سه‌فين دزهيى : سه‌رۆكوه‌زيرانى كوردستان له ده‌رفه‌تێكى گونجاو سه‌ردانى ئه‌مريكا وبه‌ریتانیا،فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ده‌كات
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باس له پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات كه به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى سه‌ردانى ده‌كات، هه‌روه‌ها باس له سه‌ردانه‌كانى داهاتوو سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ژماره‌يه‌ك وو‌ڵاتى گرنگ كه ئهمريكاشى تێدايه ده‌كات و ده‌لێ: جگه له‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ژماره‌يه‌ك له ووڵاته گرنگه‌كانى جيهان ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌رپرسانى باڵاى ووڵاتانيش سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
سه‌فين دزهيى، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رايگه‌ياند :” سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان،بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه بابه‌تێكی حهتمیهوله چوارچێوه‌ی عورف وعاداتی په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تییه كان پێویسته، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ساڵی ڕابردوو تا ئێستا به‌هۆی كۆرۆناوه ئه‌و به‌رنامانه‌ی له ئارا بووه ناکرێ جێبه‌جێ بكرێن، “
به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵپه‌رى فه‌رمى پارتى قسه‌ى كردووه و ناوى ژماره‌يه‌ك له‌و وڵاتانه‌ى ئاشكرا كردووه كه سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانيان ده‌كات و گوتى:” مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌نیاز بوو بۆ به‌ریتانیا، بۆ فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا گه‌شت بكات، به‌ده‌ر له‌وه‌ش، هاتنی پاپا بۆ كوردستان ڕووداوێكی مێژوویی بوو، شانده‌كانی دیكه‌ش وه‌ك هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر و دواتر هاتنی ئه‌منیداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی و، بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا بگاته كوردستان، ئه‌مانه دڵخۆشكه‌رن، “
سه‌فين دزهيى ده‌شلێت :” سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستانیش بۆ ده‌ره‌وه، كاری له‌سه‌ر كراوه و له ده‌رفه‌تێكی گونجاو‌دا سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه ده‌كات و بۆ داهاتوو سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكاش له به‌رنامه‌دایه، كه‌ی دۆخه‌كه گونجاو بوو ئه‌وكاته هه‌وڵی زیاتریش ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و وڵاتانه .”