وهزارهتى تهندروستى لهبارهى ڤيديۆى دزهكردنى ڤاكسينى ڤايزهر: ئەم ڤیدیۆیە دروستکراوە و هیچ پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نیە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەكدا بۆ ڕای گشتی لهبارهى ئهو ڤيديۆيهى كه بهڵاوكراوهتهوه گوايه سندوقێكى ڤاكسينى جۆرى ڤايزهر دزهى كردووه بۆ يهكێك له وڵاتان دهلێ: ئەم ڤیدیۆیە دروستکراوە و هیچ پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نیە وە بەناوی کەناڵی BBC بە مۆرێکی ساختەی بەناو وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان پێشان دەدرێت.
دهقى ڕوونکردنەوەى وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕای گشتی ….
لە دوێنێ شەوەوە ڤیدیۆیەك بڵاوبووەتەوە گوایە سندوقێکی ڤاکسین جۆری فایزەر دزەی کردووە بۆ یەکێک لە وڵاتان، بەپێویستی دەزانین بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیان و دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕوونبکەینەوە کەوا ئەم ڤیدیۆیە دروستکراوە و هیچ پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نیە وە بەناوی کەناڵی BBC بە مۆرێکی ساختەی بەناو وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان پێشان دەدرێت.
دەستبەجێ لەلایەن تیمی سەرپەرشتیاران لە وەزارەتمان دەستیان بە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی کرد بەهەماهەنگی و پەیوەندی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕال و چاودێریکردنی هەردوو بەڕێزان وەزیری تەندروستی عێراق و هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ڤاکسینی (ڤایزەر) کە دەرەنجامی سەرەتایی دەرچوو هیچ ئەسڵ و ئەساسی نیە بەڵکو ئەم ڕاستیانەی خوارەوە دەخەینە ڕوو:
1. هیچ فۆرم و مۆرێکی تەندروستی هەرێم لەسەر ڤاکسینەکانی ڤایزەر بەکارنایەت چونکە ڕاستەوخۆ ڤاکسینەکە بۆ هەرێمی کوردستان دابین نەکراوە بەڵکو تەنها لەڕێگەی وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ بۆیە ئەو کارت و مۆر و فۆڕمە هیچ سەرچاوەیەکی ڕاستی و دروستی نیە.
2. جۆرەکانی ئامێری چاودێریکردن و پارامیتەری سەر سندوقەکە و زانیاریەکان تەواو جیاوازە و هاوشێوەی ئەو جۆرە نیە کە لە هەرێمی کوردستان وەرگیراوە.
3. نوێنەری کۆمپانیای ناوبراو لەگەڵ هەموو سندۆقێك لەکاتی گواستنەوە ئامادە دەبن تا دەگاتە سەنتەری بەکارهێنان وە بۆ هەر گواستنەوەیەک بە سیستەمی چاودێریکردنی کۆمپانیا لە سەنتەری سەرەکیەوە ئاگادار دەبێت.
بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە کەوا تا ئێستا ٩ سندوق لە ٨ سەنتەری ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، کە هەر هەموویان جێگا و ڕێگای دابەشکردنی ڕوونە بەتەواوی داتا و زانیاری و چۆنیەتی دابەشکردن تۆمارکراوە بەسیستەمی مەرکەزی لەگەڵ بەغداد بەستراوە.
لە کۆتاییدا نیگەرانیمان لەوەیە کە هەوڵی تێکدان و دروستکردنی دڵەڕاوکێ لەنێو هاوڵاتیان تەنها بەمەبەستی ئاژاوە و لەکەدارکردنی ئەم پڕۆسە پیرۆزەیە بە مەرامی تێکدانی سیستەمی ناردنی ڤاکسین و دابەشکردنە لە هەرێمی کوردستان بە ڕادەیەک ئامانج تیایدا نەناردنی ئەم خزمەتگوزاریە مرۆییەیە بۆ هاوڵاتیان.
دووپاتیی دەکەینەوە لێکۆڵێنەوە و بەدواداچوونمان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە هۆکار و سەرچاوەی دروستکردنی ئەم ئاژاوەگێڕیە و لەهەر دەرەنجامێکی دیکەدا ڕای گشتی لێ ئاگادار دەکەینەوە.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
21 نیسان 2021