ڤيديۆ : ئه‌و گه‌نجه‌ى ، کە خاوەنی قورئانە دڕاوەکه‌يه‌ وردەکاریی رووداوەکە دەگێڕێتەوە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ شەممە 24-4-2021، لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، گەنجێک، کە خاوەنی قورئانەکەیە، رووداوەکەی گێڕایەوە و گوتى :داوای لێبووردن لە خودای گەورە و موسوڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەم ، رای دەگەیەنم ئەو رووداوە بە ئەنقەست نەبووە.

دەقی قسەکانی گەنجەکە له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانيه‌كه‌دا:

سوپاس بۆ خوای گەورە ئەو دەرفەتەی پێدام روونكردنەوە بدەم

شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ڕوویداوە.

داوای لێبووردن لە خوای گەورە و موسوڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەم

رای دەگەیەنم ئەو رووداوە بە ئەنقەست نەبووە.

ئێمە بە نیازی گەشتكردن بووین بۆ گوندەكەمان، كەلوپەلمان بار دەكرد و شتی زۆرمان لابوو، خوشكەكەم هاتە دەرەوە گوتی ئەو قورئانەم لێ وەربگرە تا شتەكانیتر دەهێنم، قورئانەكەم لەسەر جامی سەیارەكەم لە دیوی دەرەوە دانا، لەبیرم چوو هەڵیبگرمەوە، دایكم قورئانێكی دیكەی پێبوو هەروام زانی هەمان قورئانە و لەناو سەیارەیە، قەدەری خوا وابوو لەبیرم كرد، چووینە گوند و لە بەحركە لاماندا، پارشێو خوشكەكەم پرسیاری كرد كوا قورئانەكە، گەراین نەماندۆزییەوە، دواتر قورئانەكەمان ناسییەوە.

پاش گەڕانەوەمان پەیوەندیم بە حكوومەتەوە كرد و گوتمان لەدەست ئێمە رووی داوە و كەسانێك نین بێڕێزی بەرامبەر بە ئیسلام و قورئان بكەین.

 

Back to top button