یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی رێككه‌ت تا دوای هه‌ڵبژاردن رێگایان پێبدرێت ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانیان له‌ كه‌ركووك هه‌ڵبكه‌ن

 

 

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ركووك به‌ هۆی خیانه‌تی یه‌كێتی له‌ 16ـی ئۆكتۆبه‌ری 2017 راده‌ستی سوپای پاسداران و حه‌شدی شه‌عبی له‌و كاته‌وه‌ جگه‌ له‌ ته‌عریبكردنی كه‌ركووك و گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری رێگا به‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان نه‌دراو ته‌نانه‌ت رێگا نه‌درا حزبه‌ كوردیه‌كان بۆ پاسه‌وانیش له‌ خۆیان چه‌ك به‌كار بهێنن.

به‌ پێێ زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك، له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوه‌خته‌ی عێراق یه‌كێتی هه‌وڵه‌كانی چڕكرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك رێك بكه‌وێت كه رێگایان بدات به‌ مه‌رج ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكه‌ن.

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئاشكراشی كرد یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و راكان جبوری رێككه‌وتوون كه‌ تا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان رێگایان پێبدرێت كه‌ ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكه‌ن و له‌ به‌رامبه‌ردا له‌و بازنانه‌ی هه‌ڵبژاردن كه‌ به‌ بازنه‌ی عه‌ره‌به‌كان ده‌ناسرێت یه‌كێتی ده‌نگ به‌ نوێنه‌ری پارێزگاری سه‌پێندراو ده‌دات.

Back to top button