بڵاوكردنه‌وه‌ی مه‌له‌ف و ناو و ناونیشانی دادوه‌ره‌كانی دادگای ته‌میز بۆ مه‌به‌ستی تیرۆركردنیانه‌

چه‌ند كه‌سایه‌تیيه‌كی نێو یه‌كێتی و گۆڕان به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ پێگه‌كه‌یان له‌ناو حكومه‌ت و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناو  و لیستی ناوی حاكمه‌كانیان له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ رێگاى راگه‌ياندنه‌كانه‌وه‌ ئاشكرا كردووه‌، كه‌ به‌پێ ى ياسا رێگا پێدراو نيه‌ و نیازی تیرۆر كردنی ئه‌و حاكمانه‌یان هه‌یه‌ كه‌ بریاری ته‌میزی پێنج تاوانباره‌كه‌یان داوه‌.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ست ده‌زگای میدیایی (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ له‌سه‌رچاوه‌يه‌ك،” ناو و ناونیشانی دادوه‌رانى دادگاى ته‌میزی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بڕياريان له‌ كه‌يسى تاوانبارانى كه‌ پێشتر هه‌ره‌شه‌ی كوشتنیان و كاری تیرۆرستیان كردبوو داوه‌، له‌لايه‌ن چه‌ند كه‌ساييه‌تىيه‌كى يه‌كێتى و گۆڕان به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ پله‌ وپۆسته‌ حيزبى و حكووميه‌كانيان ئاشكرا كراوه‌ و، له‌ میدیاكانی سه‌ر به‌ لاهور جه‌نگی يش به‌ وێنه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌،

ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ ده‌شلێت:” بڵاوكردنه‌وه‌ى ناو و ناونيشان و وێنه‌ى دادوه‌رانى دادگاى ته‌ميزى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئێستا هيچ مانايه‌ك هه‌ڵناگرێت گه‌ر نیازیان وا نه‌بێت ئه‌و حاكمانه‌ تیرۆر بكه‌ن مه‌به‌سته‌ كه‌شيان هه‌ر بۆ ئه‌وه‌يه‌ .”

سه‌رچاوه‌یه‌كی ترى ئاگاداريش، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌ كه‌ :” بڵاو كردنه‌وه‌ى زانیاری له‌باره‌ی ناو و ناونیشانی دادوه‌ره‌كان بۆ مه‌به‌ستی تیرۆر و كوشتینان له‌لایان میدیاكانی یه‌كێتی و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانتارێكى سه‌ر به‌ گۆڕان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ به‌پێی یاسا تاوانه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ى ناو و ناونيشانى كه‌سى به‌بێ فه‌رمانى دادگا و خودى كه‌سه‌كه‌ .”

دواى ئه‌وه‌ى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری جێ به‌جێ كردنى حوكمى  پێنج تاوانباره‌كه‌ى بادینانى په‌سه‌ندكردن ميدياكانى سه‌ر به‌ لاهوور ده‌ستيان به‌ هه‌ڵمه‌تێكى چه‌واشه‌كارى له‌سه‌ر برياره‌كه‌ كردووه‌ كه‌ به‌ ئاشكرا ده‌يانه‌وێت ده‌ست تێوه‌ردان له‌ كاروبار و بڕياره‌كانى دادگا بكه‌ن .

 

 

 

Back to top button