مەسرور بارزانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: بە رێز و پێزانینەوە لە خەباتی پەروەردەیی و نیشتمانیی مامۆستایانی کوردستان دەڕوانین

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “مامۆستایانی کوردستان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێگەیاندنی نەوەکانی کوردستان و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستاندا گێڕاوە، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە لە خەباتی پەروەردەیی و نیشتمانیی مامۆستایانی کوردستان دەڕوانین”.

 

دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان:..

لە یادی (59) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایانی کوردستان و سەرۆک و سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکەم.

مامۆستایانی کوردستان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێگەیاندنی نەوەکانی کوردستان و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستاندا گێڕاوە، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە لە خەباتی پەروەردەیی و نیشتمانیی مامۆستایانی کوردستان دەڕوانین.

سوپاسی مامۆستایانی کوردستان دەکەم کە سەرەڕای دۆخە سەختەکان ، بەڵام بەردەوامن لە خزمەتکردن و درێژەدان بە پرۆسەی خوێندن و پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستان .

حکومەتی هەرێمی کوردستان،  کار دەکات لە پێناو باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی خوێندن و فێرکردن و خزمەتکردنێکی شایستەتری مامۆستایانی کوردستان و پاراستنی مافەکانیان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Back to top button