عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌باره‌ى ووشكبوونه‌وه‌ى داره‌كانى سلێمانى: لێره بەرپرسان سلێمانییان بۆ ئه‌وه‌یه قاچاخچێتی له مه‌رزه‌كانه‌وه بكه‌ن و زه‌وییه‌كانی داگیر بكه‌ن
په‌رله‌مانتارێكى فراكسيۆنى گۆڕان باس له ووشكبوونه‌وه و ئاونهدانى دار و پاركه‌كانى سلێمانى ده‌كات و ده‌لێ : به‌رپرسانی سلێمانی له‌سه‌ر حسابی زه‌وى و مه‌رزه‌كان و له‌سه‌ر حيساب به‌ناوى كۆگا كه له‌په‌نجه‌ى ده‌ست تێناپه‌ڕن بونه‌ته خاوه‌نی سه‌دان ملیۆن دۆلار، به‌ڵام رۆژانه چه‌ند ملیۆن دینارێك بۆ ئاودانی داره‌كانى ئه‌م شاره ته‌رخان ناكه‌ن و ئاماده‌نين”.
له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا، كه بڵاويكرۆدتهوه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) باس له ئاونه‌دانی سنۆبه‌ره‌كانی سه‌ر جووتسایدی راپه‌ڕین ده‌كات و ده‌لێ، لە سلێمانی پارك و باخچه و دوورگه‌ی ناوه‌ندی هه‌مووی وشك بووه و هۆكارەكەشی بۆ تەرخان نەكردنی پارە دەگەڕێتەوە و منيش ناتوانم رۆژانه بێم ئاويان بده‌م ئه‌و توانايه‌م نيه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان له تۆرماره ڤيديۆيه‌كه ده‌شلێ، ”له جێی ئه‌و دار سنۆبهرانهی سووتان، سنۆبهرمان چانده‌وه، به‌ڵام وه‌كوو ئه‌وه‌ی بڕیاردرابێ نه‌هێڵن دار له‌م شاره‌دا سه‌وز بێ، پشتگوێ‌یان خست و ئاو نه‌درا، تا وشك بوون، ئه‌وانه له‌سه‌ر حیسابی زەوی و مه‌رز و به ناوی كۆگا و جهمهلۆنهوه، سه‌دان ملیۆن دۆلاریان په‌یدا كرد، كه‌چی ئاماده نین رۆژانه 10 ملیۆن دینار بۆ ئاودانی دار و باخچه‌كان ته‌رخان بكه‌ن“.
عه‌لى حه‌مه ساڵح باس له قاچاخچيهتى به‌رپرسانى سلێمانى ده‌كات و ده‌لێ:” ته‌نیا به قاچاخچێتیی جگه‌ره، له مانگێكدا نۆ ملیۆن دۆلاریان زیان له مه‌رزی باشماخ داوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسینگه‌یه‌كی قاچاخیان له بازاڕ داناوه و جگه‌ره به فه‌رمی هاورده ناكرێ، سه‌دا یه‌كی پاره‌ی سوودی جگه‌ره بۆ ئاودانی ئه‌م دارانه به‌سه، به‌ڵام ته‌رخانی ناكه‌ن ده‌لێم به‌س ئه‌وه‌نده بكه‌ن ئه‌وه‌ى تر‌ى هه‌ر ده‌خۆن هه‌مووى بۆ خۆتان ،له جووتسیادی ڕاپه‌رین، تا چاو بڕكا، له‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ر و ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ر، سه‌دان كه‌س كران به ملیۆنێر، سه‌دان ملیۆن دۆلاریان برد، نزیكه‌ی 8 هه‌زار پارچه زه‌وی به‌بێ تاپۆ و حكوومه‌ت ده‌فرۆشن، به‌ڵام ئاماده‌نین داره‌كانی ئه‌م شاره ئاو بده‌ن، سلێمانییان بۆ ئه‌وه‌یه قاچاخچیه‌تی له مه‌رزه‌كانه‌وه بكه‌ن و زه‌وییه‌كانی داگیر بكه‌ن و بیكه‌ن به كۆگا و جه‌مه‌لۆن.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، زياتر گوتی: ”هه‌مووی سێ ملیۆن دره‌خت له سنووری شاره‌وانیی سلێمانی و 650 باخچە و 12 پارك، ئاونادرێن و ده‌بێ هه‌موویان وشك بن، بۆ كاتی هه‌ڵبژاردن چی به خه‌ڵك ده‌ڵێن چۆن داواى ده‌نگ ده‌كه‌ن به‌خۆتان هاوسه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانتان؟، ده‌بێت خه‌ڵك يهقهى ئه‌و كه‌سانه بگرێت كه له‌سه‌ر حيسابى ئه‌وشاره بونه‌ته خاوه‌نى سه‌دان مليۆن دۆڵار به‌داخه‌وه ئه‌مه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ئه‌خلاقییه له حوكمڕانیدا، شتێكی ساده نییه كه سنۆبهرهكان وشكبوون، دوورگه ناوه‌ندییه‌كانیش هه‌مووی وشكبوون.
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان له كۆتايى دا ده‌شلێت، کە نه‌ك ئه‌مبه‌روئه‌وبه‌ری جووتسایدی راپه‌ڕین بۆ تاسڵووجه، به‌ڵكوو له ڕاپه‌ڕین باخچه و شوێنی قوتابخانهكانیشیان مه‌تر مه‌تر كرد، ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و جووتسایده به به‌های ده‌یان ملیۆن دۆلار زه‌وی ته‌خشان و په‌خشانی پێوه كرا و ته‌نيا له پشتی فه‌رمانده‌ییه‌وه هه‌زاران پارچه زه‌وی به نایاسایی دابه‌ش كران و فرۆشران، به‌ڵام ئاماده نین رۆژی چه‌ند ملیۆنێك دینار بۆ ئاودانی داره‌كان ته‌رخان بكه‌ن،ئه‌وه‌یه كه پاره‌ی تێدا نییه و پاره‌یان تێیدا ده‌ست ناكه‌وێ.