پارتی چاکسازی تورکمانى : پێویستە پەکەکە رێز لە سەروەری قەوارەی هەرێمی کوردستان بگرێت و چیتر نەبێتە کێشە بۆ حکومەتی هەرێم و خەڵکەکەی

عه‌بدولقادر بازرگان، سه‌رۆكى پارتى چاكسازى توركمانى له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌په‌يامێكدا سه‌ركۆنه‌ى هێرشى ئه‌مرۆى چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ده‌كات و ده‌لێ: پێویستە پەکەکە رێز لە سەروەری قەوارەی هەرێمی کوردستان بگرێت و چیتر نەبێتە کێشە بۆ حکومەتی هەرێم و خەڵکەکەی و نەبێتە هۆی تێکدانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی سیاسی و یەکریزی لایەنەکان.

سه‌رۆكى پارتى چاكسازى توركمانى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌شلێ:پەکەکە دەبێت لەوە تێبگات کە هەرێمی کوردستان گۆڕەپانی سیاسی و سەربازی خۆی نیە و پێویستە کێشەکانی خۆی بباتە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و چیتر نەبێتە هەرەشە بۆسەر ھەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی.

 

ده‌قى پەیامى  پارتی چاکسازی تورکمانى.

هێرشی ئەمرۆی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە توندی سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین، کە بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی (٥) پێشمەرگە و برینداربوونی ژمارەیەکی تر، لێرەوە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان بۆ بنەماڵەی ئەو پێنچ شەهیدە دەردەبرین و ئومێدی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

هەرێمی کوردستان خاوەنی سەروەری و قەوارەی سیاسی خۆیەتی، هێزی پێشمەرگە تاکە هێزی یاسایی و شەرعی هەرێمی کوردستانە، هەر هێرشێک بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە، بەهێرش و پەلاماردانی تەواوی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی لێی دەروانین، بۆیە لەروانگەی هەستکردنمان بە بەرپرسیاریەتی و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان، هەر هەوڵێک بۆ نانەوەی شەر و ئاژاوە ڕەتدەکەینەوە و پێویستیشە پەکەکە رێز لە سەروەری قەوارەی هەرێمی کوردستان بگرێت و چیتر نەبێتە کێشە بۆ حکومەتی هەرێم و خەڵکەکەی و نەبێتە هۆی تێکدانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە و تەبایی سیاسی و یەکریزی لایەنەکان.

پەکەکە دەبێت لەوە تێبگات کە هەرێمی کوردستان گۆڕەپانی سیاسی و سەربازی خۆی نیە و پێویستە کێشەکانی خۆی بباتە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و چیتر نەبێتە هەرەشە بۆسەر ھەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی.

عبدالقادر بازرگان
سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان
٥ی ٦ی ٢٠٢١

Back to top button