سبەی خالید شوانی” و “فارس عیسا”، لە پەرلەمانی کوردستان ئامادەدەبن

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان  رایگه‌یاند، سبەی دووشەممە، كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانی یه‌كان  بە ئامادەبوونی دوو بەرپرسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت.

 

سامان ئه‌حمه‌د گوتی: هه‌ر یه‌ك له‌ “خالید شوانی”، وه‌زیری هه‌رێم كاروباری دانووستان و “فارس عیسا”، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ عێراق به‌یانی دووشه‌ممه‌ به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ن.

سامان ئه‌حمه‌د بۆ کوردستان ٢٤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان به‌ میوانداری “خالید شوانی” و “فارس عیسا”، بۆ تاووتوێكردنی دۆخی ناوچەکوردستانییەکانه‌ بە گشتی و کەرکووك و شنگال بەتایبەتی، له‌گه‌ڵ ئاساییکردنەوەی دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ و ئامادەباشی بۆ هەلبژاردنی داهاتووی عێراق.

 

 

Back to top button