بازرگانێكی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كرا

 

 

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئاسایش ده‌ستگیركردنی باندێكی مامه‌ڵه‌كردن و به‌كار به‌ری مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كردنی بازرگانێكی دیكه‌ی مادده‌ی هۆشبیه‌ری راگه‌یاند

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ كاتی ده‌ستگیر كردنی تۆمه‌تباره‌كه‌ بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ی له‌ جۆری هێرۆین – كریستاڵ له‌ ده‌ست گیراوه‌.

ده‌قی راگه‌یێندراوه‌كه‌

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ۲۳ / ٦ /۲٠۲۱

لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربکرێت کە بازرگانی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد لەکاتی دەستگیرکردنی دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی ( هێرۆین ـ کریستاڵ ) لەگەڵ تەرازویەکی کێشان و ( ۲ )دوو دەمانچە و پایپێکی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر .

Back to top button