ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرايه‌تى گشتی تەندروستی هەولێرەوە
به‌رێوه‌به‌رايه‌تيى گشتى تەندروستی هەولێر له ئاگاداركردنه‌وه‌يه‌كدا بۆ هاووڵاتيان ده‌لێ، ئێستا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر گەڕاوەتەوە باری ئاسایی خۆی هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی بکەن.
لە راگەیەندراوه‌كه‌يدا بەڕێوەبەرایەتيی گشتى تەندروستی هەولێر رايگه‌ياندووه: “نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر لە ئێستادا لە پێشوازیدایە بۆ هەر حاڵەتێکى فریاکەوتن و کت و پڕ، هاووڵاتییان دەتوانن بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو سەردانی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر بکەن”.
له راگه‌يێندراوه‌كه‌يدا ته‌ندروستى هه‌ولێر ده‌شلێت: “بۆ ئەم مەبەستە، نەخۆشخانەى ئیمرجنسى وەکو رابردوو گەڕاوەتەوە بارى ئاسایى خۆی و تەنها سوتان و بەرکەوتەى گولـلەى لێوە چارەسەر دەکرێت”.