وهزارهتى دارايى بڕيارى خهرجكردنى مووچهى مانگێكى مامۆستايانى وانهبێژى دا.

وەزاتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگێکی مامۆستایانی وانەبێژ دا.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان راى گەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابووری، رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی 2021ی مامۆستایانی وانەبێژ داوە.
هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروردەش لهسهر ههمان پرس گوتى: “رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەکە تەواوبوون و تەنیا ئەوە ماوە کە بەڕێوەبەرایەتییەکان بچن لە گەنجینەکان پارەکە وەربگرن”.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی پەروەردە گوتی: “بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەموو مانگێک مووچەی مامۆستایانی وانەبێژیش دابەشدەکرێت”.
س: رووداو