ئەندامانی پەیەدە بە جلوبەرگی مەدەنییەوە هەڵدەكوتنە سەر گەنجانی ڕۆژئاوا

خواكوڕك
دوای ئەوەی پەیەدە لە رۆژئاوای كوردستان رەشبگیری سیاسی دەست پێكرد بە دەیان سەركردەو كاردو ئەندامانی پارتە كوردیەكانی خستە زیندان, ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان-سووریا، دەڵێت:” گرووپێكی پەیەدە هەڵدەكوتنە سەر گەنجانی كۆبانێ و بە زۆر ڕاپێچیان دەكەن بۆ بەرەی جەنگ”
(سەعید عومەر)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتووە: ” لە كۆبانێ گرووپێكی پەیەدە، بە جلوبەرگی مەدەنییەوە، هەڵیانكوتاوەتە سەر گەنجانی و خەڵكی سڤیلی ئەو شارە و بەزۆر ڕەوانەی جەنگیان كردوون و، تا ئێستاش كەس ئاگای لە چارەنووسی ئەو بەزۆرگیراوانە نییە. ئێستاش لە زۆربەی شارەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، بەزۆر خەڵك بۆ بەرەی جەنگ ڕاپێچ دەكەن و، لەشكری ناچاری (زۆركارەتی)یان دروست كردووە و بە ئارەزووی خۆیان خەڵك دەبەن بۆ بەرەی جەنگ.”
ئەو بەرپرسە سیاسییەی ڕۆژئاوای كوردستان گوتیشی: ” ئێستا چەكدارانی پەیەدە بە جلوبەرگی مەدەنی لە ڕۆژئاوای كوردستاندا دەسوڕێنەوە بۆ ئەوەی كەس نەیانناسێتەوە و، لە شوێنە گشتییەكان، یان هەرشوێنێكی خەڵك و گەنج ببینن، دەیانڕفێنن بۆ بەرەی جەنگ.”