پۆليسى هه‌ولێر ده‌ستگيركردنى تۆمه‌تبارێكى راگه‌ياند كه‌ بڕيكى زۆر مادده‌ى هۆشبه‌رى به‌كارهێناوه‌

به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر له‌ راگه‌يێندراوێكدا ده‌ستگيركردنى تۆمه‌تبارێكى راگه‌ياند كه‌ بڕيكى زۆر مادده‌ى هۆشبه‌رى به‌كارهێناوه‌.”

له‌ راگه‌يێندراوه‌كه‌يدا كه‌ ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ بڵاويكردۆته‌وه‌ پۆليسى هه‌ولێر رايگه‌ياند:” بەشی پۆلیسی ناوشار/ رۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی ئیسكان، تۆمەتبارێكی بە رەچەڵەك عەرەبی سووریایان بە ناوی (ع. و. ب) بە تۆمەتی بەكارهێنانی بڕێكی زۆر لە ماددەی هۆشبەر دەستگیر كرد.”


پۆليسى هه‌ولێر ده‌شلێت:” تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان لە یاسای سزادان، راگیرا.

Back to top button