جێگری سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران
خواكوڕك
دوای ئەوەی كابینەی نوێی ئەمریكا دەست بەكار بوو چەندین جار ئێرانیان وەك هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی جیهانو ناوچەكە ناوبردووە, لەدواهەمین لێدوانی جێگری سەرۆكی ئەمریكا ئێران وەك ناوچەی داڵدەداری تیرۆر ناودەبات
مایك پینس جێگری سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی ڕێگە نادات بە ئێران ئاڵۆزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بكات و ئەوەیشی تەئكید كردەوە كە ترەمپ سورە لەسەر ڕێگری كردن لە دەستوەردانەكانی ئێران، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا پینس ئەوەی خستەڕوو كە ترەمپ ئەوەی لا ڕونە كە ئێران بۆتە سەرچاوەو داڵدەدەری تیرۆر لە ناوچەكە.
لە درێژەی وتەكانیدا جێگری سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند, كە لە تاران بە ئێرانیەكانیان وتووە ئەمریكای ئێستا جیاوازەو سەرۆكەكەشی ترەمپە نەك ئۆباما و پێویستە ئێرانەكان گۆڕانكاریەكان ببینن و تێی بگەن, هەر لە میانەی وتەكانیدا بنس ئەوەی ڕونكردەوە كە ئێران هاوكاری گروپە ترۆریستیەكانە لە سوریا و لوبنان.
هاوكات جێگری سەرۆكی ئەمریكا تەئكیدی كردەوە كە ترەمپ بەهیج شێوەیەك ڕێگە نادات ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.