ئەحمەد تورك دان بەوە دەنێت كە پەكەكە هەدەپەی لەناو برد و پابەندی بڕیاری ئۆجەڵان نەبوو
خواكوڕك
ئەحمەد تورك هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی گەورەی مێردین نهێنیەك لەسەر پەكەكە ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت، كە ئۆجەڵان بریاری بەردەوامی پرۆسەی ئاشتی دا، ئەو پەیامەشیان گەیاندە قەندیل بەڵام لەناكاو شەڕ دەستی پێكردەوە، دەلێت نازانم بەگومانم ئەو شەڕە لەناكاوە بۆچی روویدا و كێ پریاری شەڕی دا، بۆیە تا ئێستا بەگومانەوە لەو شەڕە دەروانم”.
ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری دیاری باكوری كوردستان لە لێدوانێكی دا رایدەگەێنێت، دەستپێكردنەوە شەڕ لەلایان پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، لە توركیا هەڵەیەكی ستراتیژی بوو، ئەمەش بوو بوە هۆی لەناو بردنی دەستكەوتەكانی هەدەپە، لە توركیا و باكوری كوردستان، هەروەها دەشلێت ئەم بریارەی پەكەكە پێچەوانەی فەرمانی ئۆجەڵان بوو و پێچەوانەی قسەكانی قەندیلیش بوو كە پێیان گوتین بەردەوام دەبێت لە پرۆسەی ئاشتی”.
لە مانگی 7ی 2015 پارتی كرێكارانی كوردستان پابەندی پرۆسەی ئاشتی نەبوو لە توركیا كە لەسەر دەستی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەنێوان پەكەكە و حكومەتی ئەكپارتی لەباكوری كوردستان هاتبوە ئاراوە، شەڕێكی لەناكاوی دەست پێكردوو هەم لەرووی جەماوەریەوە، هەم لە رووی دەستكەوتی سیاسیەوە كوردی لە باكوری كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو لە باكوری كوردستان پاشەكشەی پێكرد بەشێوەیەك كە پەكەكە لە ئێستادا توانای كۆكردنەوەی 5 هەزار كەسی نیە لە باكوری كوردستان و خەڵك بەتەواوی لەو پارتە دوور كەوتۆتەوە،